یەكەم گروپ بەكرداری چەكەكانی ڕادەستی حكومەت دەكات

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانی سەرایا سەلام لەشاری سامەرا، وەک یەکەم گروپی سەر بەدەستەی حەشدی شەعبی دەستیان کرد بەڕادەستکردنی چەک و کەرەستە سەربازییەکانیان بەحکومەتی فیدراڵی عێراق.


پرۆسەی ڕادەستکردنەکە بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێكردوەو چەک و تەقەمەنییە قورس و ناوەندەکانی سەرایا سەلام دەگرێتەوە کە ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق دەکرێن. 

لەكاتێكدا، ئەم هێزە کە لەسێ یەکەو چوار هێزی گەورە پێکدێت، ژمارەی چەکدارەکانی لەنێوان 20 بۆ 50 هەزار کەس دەخەمڵێندرێت و پێشتر ئامادەیی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕیبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە گروپی عەسائیبی ئەهلی حەقیش لەڕۆژانی داهاتودا چەكەكانیان ڕادەست بكەن.

پێشتر، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەهەموو گروپە چەکدارەکان کرد چەکەکانیان ڕادەست بکەن.