شارپرێس:
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران مەرجەکانی وڵاتەكەی بۆ ڕەزامەندیی لەسەر ڕێككەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ئاشكراكردو دهڵێت، "بەمزوانە چەکدارانی لوبنان و سەرجەمی گەل بەرهەمی بەرخۆدان دەچننهوه.
ئیسماعیل قائانی لهپهیامێكدا ڕایدەگەیەنێت، داواکاری سەرەکی لەلوبنان کشانەوەی ئیسرائیلە لەو پێگانەی کە پێش هەڵگیرسانی شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران لە 28ی شوباتدا کۆنترۆڵی کردبوو.
ئاماژەی بەوەشکردوه، "بەمزوانە چەکدارانی لوبنان بەرهەمی بەرخۆدان دەچننهوه، كەبەرهەمەكەی پەیامی سەركەوتن و بەرخۆدانە بۆ تەواوی گەل.
ئەمە لەكاتێكدایە، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، بەنێوەنگیری ئەمریكا گەیشتونەتە ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل.