شارپرێس:
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە یاریدەدەرەکانی ڕاگەیاندووە کە دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران تەنیا لە حاڵەتێکدا دەبێت کە سەربازانی ئەمریکی بکوژرێن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم دوودڵی و ئارەزووەی ترەمپ بۆ دوورکەوتنەوە لە ھەڵگیرسانەوەی شەڕ، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو ئامادەیە لەپێناو ڕێگریکردن لە ململانێیەکی بەرفراوان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بۆ چەندین هەفتە یان تەنانەت مانگێکیش بەرگەی ڕووبەڕووبوونەوە بچووکەکان بگرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران چەند مووشەکێکی بالیستیی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ کردووە و یەکێکیان بەر کوێت کەوتووە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاش تێکشکاندنی چەند درۆنێکی ئێرانی لە ناوچەی دوورگەی قشم پشتڕاستکردەوە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئاگربەستەکە هێشتا بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە، ترەمپ سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوێت کە بووە هۆی کوژرانی 1 کەس، ڕایگەیاند کە بابەتەکە هێندە گەورە نییە و هێرشەکەی بە هاوسەنگ و سروشتی وەسفکرد لەژێر سێبەری ئاگربەستەکەدا.