شارپرێس:
مەسرور بارزانی وردەکاری سەردانی دوایین شاندی هەرێم بۆ
بەغدا و کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت، . بەغدا نییەتی هەیە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵداتەوە و
کێشەکان چارەسەر بکات.
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" سەردانی ئێمە بۆ بەغدا بۆ پشتیوانیکردنی سەرۆک وەزیران و پێشخستنی
پەیوەندییەکان بوو، داکۆکیمان لەسەر شایستە داراییەکان و
مافە دەستورییەکانی هەرێم کردوە.
ئەوەشیخستەڕوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی داوای کردوە
لە زیادکردنی بەرهەمی نەوت هاوکارییان بکەین، ظونکە بەهۆی دۆخی گەروی هورمزەوە،
هەناردەی نەوت لە ناوچەکەدا سنوردار بوەو عێراق و جیهان کەوتونەتە ژێر کاریگەریی
نەرێنیی شەڕی ئێستای ناوچەکەوە.
مەسرور بارزانی وتیشی، بۆ پشتگیریکردنی ئابوری عێراق، هەرێمی
کوردستان دەستپێشخەری کردوە.
لەبارەی دەستکردنەوەی بە بەرهەمهێنانی نەوت، بارزانی
راشیگەیاند، کۆمپانیا
نەوتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان، داوای گەرەنتی دەکەن.