شارپرێس:
کەتائیبی حزبوڵای عێراق
دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت رادەگەیەنێت و
دەڵێت،" ئەگەر ئەمریکاش لەعێراق بکشێتەوە، ئێمە یەک فیشەکیش رادەست ناکەین و
لەبەرەی مقاوەمە بەردەوام دەبین ".
ئەبو موجاهید عەساف،
بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵا لەپەیامێکدا دەڵێت،" هەرپێنج گروپەکەی ناو مقاوەمەی
ئیسلامی و کەتائیبی کەربەلا بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی، رزگارکردنی وڵات ئامانجی
سەرەکییە و چەک مقاوەمە و تەنانەت یەک فیشەکیش رادەست ناکرێت ".
بەرپرسی ئەمنی حزبوڵا
رەخنە لەو گروپانە دەگرێت کە چەکیان رادەستکردوەو دەڵێت، رادەستکردنی چەک یاخود
رێکخستنەوەی پێکهاتەی گروپە چەکدارییەکان دەبێت بەشێوەیەکی کۆتایی بکرێت، نەک دوو
مانگ جارێک پرۆسەکە دوبارە بکرێتەوە.
وتیشی،" ئەو
لایەنانەی چەک و بارەگاکانیان رادەستکردوە، تەنانەت بۆ یەک رۆژیش لەبەرەی مقاوەمە
نەبون و ماوەیەکی زۆرە دوژمنانیان نەکردوەتە ئامانج ".