بافڵ تاڵەبانی: پێویستە حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی و شەراکەتی تێدا پارێزراو بێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمەوەو دەڵێت، پێویستە حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی و شەراکەتی تێدا پارێزراو بێت.


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق کۆبووەوە، بەپێی راگەیەنراوی کۆبونەوەکەش، دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور کردەوە و رایگەیاند، باشبونی پەیوەندییەکان رەنگدانەوەی لەسەر دۆخ و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان هەبووە و دەمانەوێت ئەوە بەردەوام بێت.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،" لە کۆبونەوەکەدا پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکان لە نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش جەختی لەسەر کرایەوە ".