شارپرێس:
لەگۆڕانکارییەکی مەترسیداری هاوسەنگی هێز لەناوچەکەدا، سوپای پاسدارانی ئێران بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت، ئاسمانی ئیسرائیل کەوتوەتە ژێر ڕەحمەتو کۆنترۆڵی ڕەهای موشەکە وێرانکەرەکانیان، بەمەش تاران پەیامێکی ڕونو بێپەردەی هەڕەشەی جەنگ ئاڕاستەی تەلئەبیب دەکات.
عەمید حسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسدارانو جێگری پەیوەندییە گشتییەکان لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "مێهر" ڕایگەیاند؛ ئاسمانی ناوچەکەو خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین (ئیسرائیل) بەتەواوی لەژێر ئیرادەو کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەواندایە.
عەمید موحیبی لەپەیامەکەیدا جەختی لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوەو وتى، "بۆ چەندینجار بەکردار سەلماندومانە کە ئاسمانی ناوچەکەو خاکە داگیرکراوەکان، لەژێر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە".
جهختیشدهكاتهوه، "ئاسمانی ئیسرائیل لەئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی نەعرەتەى ئەو موشەکە وێرانکەرەکاندایە کە لەلایەن هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە ئاڕاستە دەکرێن".
ئەم لێدوانە توندو بێپەردەیەی بەرپرسە باڵاکەی سوپای پاسداران، لەکاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر گەورەترین تاقیکردنەوەی سەربازییو گرژیی ئەمنیدایە، پەیامەکەی تارانیش وەک هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆ دەبینرێت بۆ هەر سەرکێشییەکی سەربازیی نوێ لەلایەن تەلئەبیبەوە.
