عێراق سوپاو سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى خسته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌و هێزێكى زۆریش ڕه‌وانه‌ى سنورى سوریا ده‌كات

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاش گۆڕانکارییە سەربازیی‌و سیاسییە خێراکانی ناوخۆی خاکی سوریا، فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق‌و دەستەی حەشدی شەعبی بەرزترین ئاستی ئامادەباشی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى حاڵه‌تى نه‌خوازراو ڕاگه‌یاند به‌درێژایی شریتی سنوری نێوان هەردوو وڵات.


سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌كانى عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، ئەم هەنگاوە دوای فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران‌و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دێت بۆ ڕێگریکردن لەهەر جۆرە تێکچونێکی ئەمنی یان دزەکردنی گروپە تیرۆریستییەکان بۆ ناو عێراق له‌سوریاوه‌.

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندوە، هێزەکانی حەشدی شەعبی (بەتایبەت لەمیحوەرەکانی ڕۆژئاوای ئەنبارو نەینەوا) شانبەشانی هێزەکانی پاسەوانی سنورو سوپای عێراق، کەمەربەندێکی ئەمنی توندیان لەدەوروبەری قەزای قائیم‌و ناوچە بیابانییەکان دروستکردوە، هاوکات فڕۆکەوانی سوپای عێراق‌و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەبەردەوامی چاودێری جوڵەکان دەکەن.

ئەم توندوتۆڵکردنە ئەمنییە تیشکدەخاتەسەر ترسی بەغدا لەئەگەری ڕاکردنی چەکدارانی داعش لەو گرتوخانەو کەمپانەی کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی سوریا، لایەنە فەرمییەکانی عێراق دوپاتیانکردوەتەوە کە سنورەکان بەبەکارهێنانی کامێرای گەرمی، بەربەستی کۆنکرێتی‌و خەندەق بەتەواوی کۆنترۆڵکراون‌و هیچ هێزێک لەشوێنەکانی خۆی نەکشاوەتەوە، بەڵکو هێزی پشتیوانی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

بەپەلە