شارپرێس:
هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕاگرتنی زنجیرە هێرشە موشەکییەکانیان بۆسەر ئیسرائیل ڕاگەیاند، بەڵام هاوکات هۆشدارییەکی توندیان ئاڕاستەی تەلئەبیب کرد کە هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر لوبنان، ئاگرێکی گەورەترو هێرشی زۆر سەختتری بەدوادادێت.
بهگوێرهى ڕاگەیهنراوێكى فەرمی، هێزە چەکدارەکانی ئێران (لەڕێگەی بارەگای خاتهمولئهنبیا)وه ڕایگەیاندوه، کۆتاییان بەگەڕی هێرشە موشەکیو سەربازییەکانیان هێناوە بۆسەر ئیسرائیل.
لهو ڕاگهیهنراوهدا، تاران هۆشداریداوە کە ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر لوبنان دەستپێبکاتەوە، بەهێرشی زۆر توندترو بەهێزتر وەڵامدەدەنەوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوەهات کە ئیسرائیل هێرشیکردەسەر بەشێک لەچەکدارانی حزبوڵڵا لەبەیروتی پایتەختی لوبنان، ئێران وەک وەڵامێک چەندین موشەکی بالیستی ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی ڕامات دەیڤدی ئیسرائیلی کرد.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای ئاگربەستی دەستبەجێی نێوان هەردولای کردوەو داوای گەڕانەوەی بۆ مێزی گفتوگۆ کردوە بۆ کۆتایهێنان بەم ململانێیە.