شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ
سه‌رۆكى ئه‌مریكا هاوكات له‌گه‌ڵ هێرش‌و پێكدادانه‌كانى شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئێران
چه‌ند په‌یامێكى له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆدا بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه،
"تاوه‌كو ئێران ڕێكه‌وتن واژنه‌كات، وازیان لێناهێنم‌و ئه‌مشه‌ویش هێرشى
قورستر‌و توندتریان ده‌كه‌مه‌سه‌ر".
ترەمپ بۆ فۆکس
نیوز وتى، "ئێستا ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران قسەم كردوه، فڕۆکە جەنگییەکانی
ئەمریکا لەئاسمانی ئێران‌دا کاردەکەن، بۆردومانەکەی سەر ئێران به‌رده‌وامه‌و تا ڕێککەوتنەکەش
واژۆ نەکەن، وازییان لێناهێنم".
ترەمپ ئه‌وه‌شى
وت، "ئیسرائیل بەشدارینەکردوە لەهێرشەکەی شه‌وى ڕابردودا، تا ئه‌م ساته‌ش فڕۆکە
جەنگییەکانمان لەئاسمانی ئێران‌دا دەفڕن، ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران قسەم کردوە،
هێزەکانی ئەمریکا 49 موشەکی جۆری تۆماهۆکیان تەقاندوەو لەقووڵایی ئێران‌دا لەئامانجەکانیان
داوە".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا
باسى له‌وه‌شكرد، "فڕۆکە جەنگییەکانمان لەئاسمانی ئێراندان‌و ئێستا سیستەمەکانی
ڕادارو بەرگریی ئاسمانی لەباشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە تێکدەشکێنن، بەئێرانییەکانیشم ڕاگەیاندوە،
ئەم هێڕشانەی ئێستا دوای ماوەیەکی کورت دەوەستێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه،
"ئه‌مشه‌ویش جارێکی دیكه هێرشدەکەینەوەسەر ئێران، ئەگەر ڕەتیبکەنەوە ئەو ڕێککەوتنە
واژۆبکەن کە خراوەتە بەردەمیان، ئەو ئاگربەستەی لەگەڵ ئێران کراوە، پڕ لەپێشێلکاریترین
ئاگربەستەکان بوە لەمێژوی جیهاندا".
