ترەمپ كۆبونەوەی لوتكە لەگەڵ سەركردەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسێكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆكی ئەمریككا لەفەرەنسا لەگەڵ سەركردە باڵاكانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدات.


ئاژانسی ئەکسیۆس لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لەوڵاتی فەرەنسا لوتکەیەک لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ یەکلاکردنەوەی رێککەوتنە گەورەکەی ناوچەکە.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بەئاژانسەكەی ڕاگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریداوە بەشداریی لوتکەی G7 لەوڵاتی فەرەنسا بکات.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی داوە، لەپەراوێزی لوتکەکە، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم بەرپرسە، ترەمپ لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسرو شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

هاوکات ئەو پێگە ئەمریکییە ئاماژەی داوە، ڕەنگە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەشداریی لوتکەکە نەکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ پاكستان ئاشكرایكرد، واشنتۆن و تاران لەواژۆکردنی رێککەوتنی ئیسلام ئاباد نزیک بونەتەوە.