شارپرێس:
سەرۆک کۆماری ئێران لەپەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی جەنگی 12 ڕۆژەی ئەمریکاو ئیسرائیل پیرۆزبایی لەگەلەكەی كردو وتی، بەهۆی ئیرادەی گەلەوە سەركەوتین و دەشڵێت، یەکگرتویی و ڕاوەستانی گەلی ئێران دوژمنی ناچار بەئاگربەست كرد.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەساڵیادی جەنگی 12 ڕۆژەی وڵاتەی دژ بەئەمریکا و ئیسرائیل ڕایگەیاند،" حکومەت لەسەختترین بارودۆخیشدا بۆ ساتێکیش لەبەدواداچونی کێشەکانی خەڵک بێئاگا نەبوە، هاوکات یەکگرتویی گەلەکەمان جارێکی دیکە دوژمنی ناچار ب رێککەوتن کرد".
پزیشکیان رێزی لەیادی شەهیدانی ئەو جەنگە گرت و جەختی کردەوە، دوژمنان سەرەڕای کوشتنی فەرماندەکان و زانایانی ئەتۆمی و هێرشکردنە سەر ژێرخانەکان و ناوچە نیشتەجێبوەکان، لەبەدیهێنانی ئامانجەکانیدا شکستی هێنا.
سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوەش کرد، گەلی ئێران بەیەکگرتوویی و خۆڕاگری، دوژمنیان ناچار کرد ئاگربەست كرد، هاوکات وتیشی،" سەرمایەی هەمیشەیی وڵات، هاوپەیوەندیی خەڵک و ئومێد بەداهاتویەکی ڕونە".
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان ڕایگەیاند، پاكستان خۆی بۆ واژوكردی ڕێككەوتنی ئاشتی ئەمریكا و ئێران ئامادە دەكات.
