وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێ دەردەکات و سەرپێچیکاران سزادەدات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 763 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی جەخت لە بڕیارێکی تایبەت بە وەرگرتنی نەخۆش و حاڵەتی فریاکەوتن و بریندار لە نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت دەکاتەوە ، دەشڵێت، ڕێکاری یاسای بەرامبەر سەرپێچیکاران وەردەگیرێت.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەکاتی ڕەوانەکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە، بە تایبەت نەخۆشانی فریاکەوتن و باری ناجێگیر و چاودێری چڕ، وەزارەتی تەندروستی جەخت لە بڕیارێک دەکاتەوە کەوا پێویستە هەموو نەخۆشخانەیەک لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت بە ئەرکی وەرگرتنی نەخۆش هەڵبستێت و دەستبەجێ کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدات ".

ئەوەشیخستەڕوو،" نابێت نەخۆش ڕەتبکرێتەوە یان وەرنەگیرێت بەبیانوی نەبونی شوێن یان نەبونی چاودێری چڕ یان بەبیانوی ئەوەی کەوا نەخۆش لەباری بێ ئومێدی و بێ هیوایی چارەسەر دایە یان هەر بیانووێکی دیکەی وەک نەبونی خەرجی پێویست ".

وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکرد، پێویستە نەخۆش وەربگیرێت لەکاتی هەرکێشەیەکدا پێویستە ڕەچاوی مافی نەخۆش بکرێت و چارەسەر بکرێت، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسای بەرامبەر سەرپێچیکاران وەردەگیرێت.