ترەمپ: لە دوو تا سێ کاتژمێری دیکە رێکەوتنەکەمان لەگەڵ ئێران واژۆ دەکەین

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 89 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ زانیاری نوێ لەبارەی رێکەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرادەکات و دەڵێت، لە دوو تا سێ کاتژمێری داهاتودا رێکەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بە "فۆکس نیوز"ی راگەیاندوە،" لەماوەی دوو تا سێ کاتژمێردا رێکەوتنەکەمان لەگەڵ ئێران بەشێوەی ئەلیکترۆنی واژۆ دەکەین، ئەگەریش ئەمشەو رێکەوتنەکە واژۆ بکرێت دەستبەجێ فەرمانی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران دەردەکەم ".

وتیشی،" داوا لە ئێران دەکەم وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان نەدەنەوە ".

ترەمپ راشیگەیاند،" توڕەیی خۆمم لەبارەی هێرشەکەی سەر بەیروت بە ناتانیاهۆ گەیاندوە ".