شارپرێس:
بنکەی هێزی ئاسمانی ئێدواردز لەکالیفۆرنیا ئێوارەی دوێنێ دوشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بۆمهاوێژی ئەمریکی B-52 دوای ماوەیەکی کەم لەهەڵفڕینی لەبنکەکە کەوتە خوارەوە، لهوبارهیهشهوه سی ئێن ئێن-ى ئهمریكى دهڵێت، "هەر هەشت سەرنشینەکەى تیمی فڕۆکەی جۆری بی 52 کە دوای ماوەیەکی کەم لەبنکەکە لەکالیفۆرنیا کەوتەخوارەوە، گیانیان لەدەستداوە".
لهو ههواڵهدا ئاماژه بهوهكراوه، فڕۆکەی جۆری B-52 Stratofortress سەرلەبەیانى ڕۆژى دوشەممە لەبنکەی هێزی ئاسمانی ئێدواردز لەباکوری ڕۆژهەڵاتی لۆس ئەنجلۆسەوە فڕییو چەند خولەکێک دواتر کەوتەخوارەوە، بەرپرسانی بنکەکە ئاماژەیان بەوەکردوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەهۆکارى دروستبونى ڕوداوەکە دەکرێت.
کۆلۆنێل جەیمس هایس لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کارەساتبارەو ناتوانرێت چاکبکرێتەوە.
هەروەها بەرپرسانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕایانگەیاندوە، فڕۆکەکە لەچوارچێوەی بەرنامەی مۆدێرنکردنی سیستمی ڕادار تاقیکردنەوەی ئەنجامدەدا.
تیمی فڕینەکە تێکەڵەیەکبون لەبەرپرسانى سەربازییو کارمەندانی حکومەتی مەدەنیو بەڵێندەرانی حکومەت، بهگوێرهى قسەی بەرپرسانی بنکەکە، هۆکاری کەوتنەخوارەوەی بۆمب هاوێژەکە تائێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
