بافڵ تاڵەبانی: شەرعییەت‌و متمانەی حکومەتی ئێستا لەمەترسیدایە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4239 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم،  ئێوارەی دوێنێ دوشەممە لەبەغدا لەگەڵ تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ عێراق‌و سوریا کۆبونەوە، لەکۆبونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندوە، "شەرعییەت‌و متمانەی حکومەتی ئێستا لەمەترسیدایەو خەریكە دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە".


لەکۆبونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیبوو، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاووتوێکراون کە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکاو ئێران هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەو کەمکردنەوەی گرژییەکان.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی دواکەوتنی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم وتویەتی، "شەرعییەت‌و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە".

لەکۆبونەوەکەدا کێشەی وزە خراوەتە بەر باس‌و سەرۆکی یەکێتیی ئاماژەی بەوەکردوه‌، "هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەپلانێکی ستراتیژی کێشەی وزە لەتەواوی عێراق چارەسەربکات".