شارپرێس:
ئیسرائیل زانیاریى گرنگ لهبارهى شاخه ئهتۆمیهكهى
ئێرانهوه ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، " ئێران هەزاران سەنتەرفیوژی بۆ
تونێلەکانی شاخی قوڵینگ لەنەتەنز گواستوهتەوە".
خەمڵاندنە هەواڵگرییە ئیسرائیلییەکان ئاشکرایانکردوە،
ئێران هەزاران ئامێری سەنتەرفیوژی بۆ ناو تونێلەکانی شاخی قولێنگ لەنزیک نەتەنز
گواستوهتەوە، ئەمەش لەدوای ئەو لێدانە سەربازییانەی کە لەمانگی حوزەیراندا ئاڕاستەی
بەرنامە ئەتۆمییەکەی کران.
ڕۆژنامەی (وۆل ستریت جۆرناڵ)ى ئهمریكى لەزاری
بەرپرسانی ئیسرائیلیو ئەمریکییەوە بڵاویکردوهتەوە، ئیسرائیل ڕاستەوخۆ ئەمریکای لەو
زانیارییانە ئاگادارکردوهتەوەو ئاماژەی بەوەداوە، پرۆسەی گواستنەوەکە لەپایزی ڕابردودا
ئەنجامدراوە، واتە دوای هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر سێ بنکەی سەرەکیی
ئەتۆمیی ئێران.
تائێستا سەرچاوەی ئەو ئامێرانە ڕون نییە کە
ئایا لەکۆگای یەدەگی بنکە سەرەکییەکانەوە هێنراون یان لەو کەلوپەلانەن کە لەهێرشەکاندا
ڕزگاریان بوە، هەروەها هیچ بەڵگەیەکی ئاشکراش بونى نییە کە ئێران دەستی بەکارپێکردنی
دامەزراوەی پیتاندن لەناو شاخەکەدا کردبێت.
شاخی قوڵینگ کە دەکەوێتە دوری نزیکەی دوو کیلۆمەتر
لەکۆمەڵگەی ئەتۆمی نەتەنز، لەهێرشەکانی مانگی حوزەیرانو شەڕەکانی دواتری 28ی
شوبات لەبۆردومانەکان پارێزراوبوو، پەیمانگەی زانستو ئاسایشی نێودەوڵەتیش ڕایگەیاندوە،
ئاستی چالاکییەکان لەو شوێنەدا لە 15 مانگی ڕابردودا بەنەپچڕاوی بەردەوام بوە.
وێنە مانگییە دەستکردەکان بونی دوو کۆمەڵگەی
سەرەکیی تونێلو لانیکەم چوار دەروازەی چونەژورەوە دەردەخەن کە خەمڵاندنەکان ئاماژە
بەوەدەکەن، بەشێک لەدامەزراوەکە لەقوڵایی 100 مەتر لەژێر زەویدایە.
ئێران لەساڵی 2020وە دەستی بەدروستکردنی ئەم
شوێنە کردوە، دوای کارێکی ههڵه لهناوخۆى ئێران کە زیانی بەبنکەیەکی کۆکردنەوەی
سەنتەرفیوژەکان گەیاند.
سەرەڕای ئەوەی ئامانجی کۆتایی بنکەکە هێشتا ڕون
نییە، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم جەختیکردوهتەوە، ئێران ڕێگەی پێنەداون
سەردانی شوێنەکە بکەنو زانیاریی ڕونیان پێنەدراوە.
لەلایەکی دیكهوه، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
هەڕەشەی تێکدانی بنکەکەی کردوە، هەرچەندە شارەزایان پێیانوایە، قوڵایی تونێلەکان هێرشی
ڕاستەوخۆ ئاڵۆزیان پێویسته، لهههمانكاتیشدا ڕەنگە ئامانجەکان تەنها دەروازەکانو
بنکەکانی وزەو هەواکێشان بگرنەوە، چونكه 100 مهتر ماده ئهتۆمیهكان براونهته
ژێر زهویهوه.
