شارپرێس:
لەمیانەی
سەردانەکەیدا بۆ تاران، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند رێککەوتنێکی لەگەڵ
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران واژۆکرد.
ئاژانسی هەواڵی
فەرمی عێراق دەڵێت، ئەو رێککەوتنانەی واژۆکراون لەبوارەکانی کاروباری دەرەوە،
دارایی و ئابوری و کەرتی وزەدان.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
دوای گەیشتنی عەلی زەیدیی بۆ شاری تاران، چەند کۆبونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی
باڵای ئێران ئەنجامداوەو ئەو پرسانەیان تاوتوێکردوە کە جێی بایەخی هەردولان.