شارپرێس:
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو
دەنگۆیانەی باس لە روداوێکی تەقەکردن لە سەنگەرێکی کۆمەڵەدا دەکرێت دورن
لەڕاستییەوە، دەشڵێت، هیچ ڕوداوێکی لەو جۆرە ڕوینەداوەو سەرجەم ئەندامانی هێزەکەیان
سەلامەتن.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی
بەوەدکرد،" لە دوای بڵاوبونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێبەڵگە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،
کە تێیدا وتراوە کە گوایە جاسوسێک تەقەی لە ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کردوە و برینداری
کردون و دواتر هەڵهاتوە، هەروەها ئەندامێک لە ڕێبەرایەتی تێرۆر کراوە، بە ڕوونی ڕایدەگەیەنین
کە ئەم هەواڵانە هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە و بە تەواوی درۆ و بێبەڵگەن ".
ئەوەشیخستەڕوو، دڵنیایی دەدەینەوە کە هەموو هاوڕێیان لە
تەندروستی و سەلامەتیدان و هیچ ڕوداوێک بەو شێوەیە ڕوینەداوە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راشیدەگەیەنێت،" لە
هەمووان داوا دەکەین تەنها پشت بە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی کۆمەڵە ببەستن و لە بڵاوکردنەوەی
هەواڵە ناڕاست و شایعە بێسەرچاوەکان خۆیان بپارێزن ".