سەرۆکایەتی ئەرکانی کوەیت
رایگەیاند، چەند هێرشێکی موشەکی و درۆنی بۆ سەر وڵاتەکە تێکشکێنرا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی کوەیت
لەڕاگەیەنراوێکدا کە لەسەکۆی (ئێکس) بڵاویکردوەتەوە،" هاوڵاتییان ئاگادار
دەکەینەوە کە هەر دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، ئەوا لەئەنجامی روبەڕوبونەوەی هێرشی
دوژمنانە لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە ".
سەرۆکایەتی ئەرکانی کوەیت
داوا لە هاوڵاتییانی دەکات پابەندنی رێککارەکانی تایبەت بە ئاسایش و سەلامەتی بن
کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەردەچن.
هەر ئەمڕۆ میدیاکانی
ئێران باسیان لەوەکربوو، هێرشکراوەتەسەر کوەیت و لە دورگەی بۆبیان لەباکوری ئەو
وڵاتە دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.