شارپرێس:
دوای ئەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی چەند درۆنێک لەئاسمانی هەولێر تێکشکێنران، بەڕێوەبەری
فڕۆکەخانەی هەولێر رەتیدەکاتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە راگیرابێت و دەڵێت،
گەشتەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە میدیای
پارتی راگەیاندوە،" هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە گەشتە ئاسمانییەکان لە
فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایین و بەردەوامن ".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی, 24ـی 7ی 2026، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی هەولێر بەرپەرچی شەش هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراویان دایەوە و هەر شەش درۆنەکەیان لە تێکشکاند، بەبێ ئەوەی هیچ زیانیكی لێبکەوێتەوە.