شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی سوریا
بڕیاریدا لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لەرۆژئاوای کوردستان وانەی زمانی کوردی بخوێنرێت، لەیەکەم ساڵیشدا خوێندکاران دەتوانن ئارەزومەندانە بەشێکی وانەکانی تریش بە زمانی کوردی، یان بەعەرەبی بخوێنن.
وەزارەتی پەروەردەی سوریا لەنوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" پاڵپشت
بە حکومەکانی مەرسومی ژمارە 13ی ساڵی 2026 و یاسای ژمارە 13ى ساڵی 2024، بەو پێیەی زمانی کوردی زمانێکی نیشتیمانییە لەسوریا، بڕیاردا لەو
ناوچانەی زۆرینەی دانیشتوانەکەی لەهاوڵاتیانی کورد پێکدێن، زمانی کوردی لەقوتابخانە
و ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێن ".
بەپێی بڕیارەکە، لەپاڵ
زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، هەفتانە سێ بەشە وانەی زمانی کوردی و یەک بەشە وانەی
چالاکییەکان لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن دەخوێندرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەساڵی
یەکەمی خوێندندا خوێندکاران دەتوانن ئارەزومەندانە وانەکانی کۆمەڵایەتیی، مێژوو،
جوگرافیا و فەلسەفە بە زمانی عەرەبی، یان بە کوردی بخوێنن.
هاوکات، وەزارەتی پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەو
ناوچانە رادەسپێرێت بە دامەزراندنی مامۆستای تایبەت بە زمانی کوردی، بەتایبەت ئەو
کەسانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە.
