شارپرێس:
راوێژکاری دارایی سەرۆک
وەزیرانی عێراق ئاشکرایدەکات، نزیکەی 40 ملیۆن هاوڵاتی سودمەند دەبن لە
موچەی دەوڵەت، کە مانگانە حەوت ترلیۆن و 700 ملیار دینار
لەسەر حکومەت دەکەوێت، دەشڵێت، لەسەرەتای جەنگی ئەمریکاو ئێرانەوە تا ئێستا 12 تا 14 ترلیۆن دینارمان قەرزکردوە.
موزهر محەمەد ساڵح،
راوێژکاری دارایی عەلی زەیدیی لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکردوە،"
حکومەتی عێراق نزیکەی 10 موچەخۆری لە فەرمانبەر و خانەنشین
و چاودێری کۆمەڵایەتی هەیە، هەر موچەخۆرێکیش نزیکەی چوار ئەندامی خێزانەکەی لێی
سودمەند دەبن، بەو واتایەی نزیکەی 40 ملیۆن کەس لە موچە سودمەند
دەبن ".
موزهر محەمەد
راشیدەگەیەنێت، لەئێستادا یەدەگی دراوی عێراق 78 ملیار
دۆلارە، لەسەرەتای گرژییەکانی ناوچەکەشەوە تا ئێستا لە نێوان 12 تا 14 ترلیۆن دینار لەناوخۆ قەرز
کراوە.
وتیشی، نرخی هەر بەرمیلێک
نەوت لەبودجەی گشتیدا لەنێوان 50 بۆ 60 دۆلار دەبێت،
لەئێستاشدا هیچ بڕیارێک نییە بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار.