دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی شوێنەوار ڕادەگەیەنێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕۆژی٢٠٢٦/٨/٣ لەسنوری پارێزگای سلێمانی توانیان باندێکی(٥)کەسی ساختەکردنی سکەی مێژویی و شوێنەوار دەستگیربکەن.


دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت ئەم باندە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواربون، ئامانجیان ساختەکردن و ساغکردنەوەی بوە لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی(٢٤)لەیاسای شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.