شارپرێس:
بزوتنەوەی نوجەبا لەپەیامێکی فەرمیدا بۆ سەرکردەکانی
چوارچێوەی هەماهەنگی، هێڵە سورەکانی خۆی لەقۆناغی داهاتودا دیاریکرد؛ بزوتنەوەکە بەڕاشکاوی
ڕایگەیاند، "کورسییەکانی دەسەڵاتی ناو پرۆسەی سیاسی ڕەتدهكهینهوهو جەختیش
لەسەر پیرۆزیی چەکی مقاوهمهو پاراستنی قەوارەی حەشدی شەعبی دهكهینهوه وەک هێزێکی
نیشتمانیی نەگۆڕ لەبەرامبەر هەڕەشە نێودەوڵەتییەکاندا".
عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی
نوجەبا دوێنێ هەینی هەڵوێستی بزوتنەوەکەی دوپاتکردەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی بەشداریکردن
لەپرۆسەی سیاسیی، جەختیشی لەپاراستنی قەوارەی حەشدی شەعبیو دەستکارینەکردنی پیرۆزیی
چەکی مقاوهمه کردەوە لەبەرامبەر مەترسییو هەڕەشە هەرێمییەکاندا.
ئەسەدی لەبڵاوکراوەیەکدا لەهەژماری خۆی لەپلاتفۆرمی
"ئێکس" ڕایگەیاند، سەردانەکەی بۆ لای "جەمسەرە سیاسییەکانی ناو
چوارچێوەی هەماهەنگی" کۆتایی پێهێناوەو لەوێدا هەڵوێستی بزوتنەوەکەی پێڕاگەیاندون
سەبارەت بەگرنگی "پاراستنی بونی حەشدی شەعبی وەک دەستەیەکی نیشتمانی کە نابێت
دەستی بۆ ببرێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، دیدگای ئەوان بۆ
بهرهى مقاوهمهو پیرۆزیی چەکەکەی نەگۆڕە، بەتایبەت لەسایەی ئەو مەترسیو هەڕەشە
ڕاستەقینانەی کە وڵاتو ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت.
جەختی لەڕێبازی "نوجەبا" کردەوە بۆ
بەشدارینەکردن لەپرۆسەی سیاسیو وتی، "ئەم ڕێبازە وادەکات لەگەڵ گەلەکەماندا
بمێنینەوە، لەگەڵ خەمەکانیاندا بژینو هەوڵ بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانیان بدەین".
هەروەها وتیشی، "ئەم ئەمانەتە لەسەر
شانمان دەمێنێتەوە تائەوکاتەی گۆڕانکارییەکی گشتگیر بەدیدێت کە سەروەرییو ئاسایشو
خۆشگوزەرانی مسۆگەربکاتو ئابوریی عێراق لەهەژمونی ئەمریکا ڕزگاربکاتو باری ناوخۆیی
جێگیربکات".
بهبڕواى چاودێرانى سیاسیى، بهم پهیامه یهكلاكهرهوهیهى،
نوجەبا سیاسەتی بۆ سیاسەتمەدارەکان جێهێشتو چەکی بۆ خۆی هەڵگرتو ئەم دابەشکارییەش
مەترسییەکی گەورەی لەپشتە، کاتێک چەک دەبێتە پیرۆزیی، دیپلۆماسی پاشەکشە دەکاتو مەیدانەکە
بۆ واشنتۆن چۆڵدەبێت تا قامچییە ئابورییو سەربازییەکانی بەکاربهێنێت.
پرسیارە جەوهەرییەکەش ئەوەیە، عێراق تا کەی
دەتوانێت لەنێوان پیرۆزیی چەکی گروپەکانو سزاکانی ئەمریکادا هاوسەنگی بپارێزێت بەبێئەوەی
هەموو قەوارەی دەوڵەت دوچاری داڕمان ببێت؟.
