شارپرێس:
دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا گومانی خۆی دەربڕی لەسەر توانای ئێران بۆ بەرگەگرتنی ئەو گوشارە ئابورییانەی ئێستا لەسەریەتی، لهبارهى ئهوهى ئێران لهڕێگهى موشهكه بالیستیهكانیهوه زیانى بهفڕۆكه سهربازییهكانى ئهمریكا گهیاندوه زانیاریى ئاشكرادهكات.
ترهمپ لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا کە دوێنی پێنجشەممە لەگەڵ تۆڕی "نیوز نیشن"، ئەنجامیدا لەوەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئاستی توانای تاران بۆ بەردەوامبون لەژێر ئەم گوشارە ئابورییانەدا، ڕایگەیاند، "دڵنیانییە لەوەی تاران بتوانێت بەرگە بگرێت".
ترهمپ وتویەتی، "دڵنیانیم لەوەی بتوانن بەرگەبگرن، بەڵام بابەتەکە دوای هەڵبژاردنەکان یەکلادەبێتەوە، یان ڕەنگە پێشئەوەش؛ بەڵام ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان چارەسەردەکرێت".
لەبابەتێکی پەیوەندیداردا، ترهمپ ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوەدەکرد، ژمارەیەک لەموشەکە بالیستییەکانی ئەمدواییەی ئێران، زیانیان بەفڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیاندوە لەبنکەیەک لەئوردن.
ترهمپ سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی باسی زیانپێگەیشتنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایان دەکرد وتی، "هیچ ڕاستییەکی تێدانییە، هیچ زیانێک نەبوە، بەهیچ جۆرێک".
