ئەمریكا ئامارێكی وردی جەنگەكە لەگەروی هورمز ئاشكرادەكات

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لەماوەی 60 ڕۆژی ڕابردوودا و لەچوارچێوەی گەمارۆی ناسراو بەدیواری پۆڵایین" دژ بەئێران، رێڕەوی 100 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوەو دەڵێت، کە هیچ کەشتییەک بەبێ مۆڵەتی ئەمریکا لەو گەمارۆیە دەرباز نەبوە.


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لەپەیامێکدا ئاشکرای کرد، لەو کاتەوەی واشنتن گەمارۆی دەریایی توندی بە ناوی "دیواری پۆڵایین" بەسەر ئێراندا سەپاندوەتەوە، لەماوەی 60 ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی سێنتکۆم توانیویانە ئاراستەی 100 کەشتیی بازرگانی بگۆڕن و رێگرییان لێ بکەن.

سێنتکۆم ڕونی کردەوە کە لەم ماوەیەدا کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکەیان کردوەو هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە بەبێ مۆڵەت و رەزامەندیی هێزەکانی ئەمریکا بەناو هێڵی گەمارۆکەدا تێپەڕێت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە کە سەربازانی هێزەکانی ئەمریکا بەوپەڕی سەرنج و وردییەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە دەریاییە بەردەوامن.