شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گەروی هورمز بەتەواوی لەژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیدایەو هۆشداری دایە هەریەک لەسعودییەو ژاپۆن لەسەر دەنگدانیان بەبڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دژ بەتاران.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند،"گەروی هورمز بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی ئێران دایە. تا پێش 28ـی شوبات گەروەکە بەتەواوی کراوە بوو، بەڵام ئێران لەدۆخێکدا بوو کە ناچار بوو بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی رێکاری پێویست بگرێتەبەر".
ناوبراو وتیشی،"دوای لەیەکگەیشتنی ئیسلامئاباد دۆخی گەروەکە تا رادەیەک ئارام بوەوەو ئێمە پابەندی بەڵێنەکانمان بوین، بەڵام ئەمریکا دوای 23 رۆژ بەڵێنەکانی شکاند، لەبەر ئەوە، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و سووتەمەنییە، پێویستە لۆمەی واشنتن بکات نەک ئێران".
سەبارەت بەبڕیارنامەی ئەمدواییەی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دژ بەبەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەخنەی توندی لەوڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و دەنگدانی ریازو تۆکیۆی لەدژی تاران بە "بێ پاساو" ناوبرد.
بەقایی لەمبارەیەوە جەختی کردەوە،"دەنگدانی سعودییەو ژاپۆن هیچ پاساوێکی نییەو ئەو دوو وڵاتە بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە لەئەستۆ دەگرن، ئێمەش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، گەروی هورمز دەبێتە یەکێک لەبابەتە سەرەکییەکانی کۆبونەوە هەرێمییەکان و وتی، "تاران و مەسقەت بەم زووانە روونکردنەوە لەسەر رێڕەو و ئەنجامی راوێژەکانی نێوانیان دەدەن. ئامانجمان بەدیهێنانی ئاسایشێکی هاوبەشە لە ناوچەکەدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،"کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆ لەسەر ئاسایشێک بکرێت کە سەرچاوەکەی لەناو خودی ناوچەکەوە بێت، دەبێت وڵاتانی کەنداو رێگە نەدەن خاکیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکار بهێنرێت و پێویستە بەرپرسیارێتی ئەو زیانانەش هەڵبگرن کە بەر ئێران کەوتوون".شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گەروی هورمز بەتەواوی لەژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیدایەو هۆشداری دایە هەریەک لەسعودییەو ژاپۆن لەسەر دەنگدانیان بەبڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دژ بەتاران.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند،"گەروی هورمز بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی ئێران دایە. تا پێش 28ـی شوبات گەروەکە بەتەواوی کراوە بوو، بەڵام ئێران لەدۆخێکدا بوو کە ناچار بوو بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی رێکاری پێویست بگرێتەبەر".
ناوبراو وتیشی،"دوای لەیەکگەیشتنی ئیسلامئاباد دۆخی گەروەکە تا رادەیەک ئارام بوەوەو ئێمە پابەندی بەڵێنەکانمان بوین، بەڵام ئەمریکا دوای 23 رۆژ بەڵێنەکانی شکاند، لەبەر ئەوە، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و سووتەمەنییە، پێویستە لۆمەی واشنتن بکات نەک ئێران".
سەبارەت بەبڕیارنامەی ئەمدواییەی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دژ بەبەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەخنەی توندی لەوڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و دەنگدانی ریازو تۆکیۆی لەدژی تاران بە "بێ پاساو" ناوبرد.
بەقایی لەمبارەیەوە جەختی کردەوە،"دەنگدانی سعودییەو ژاپۆن هیچ پاساوێکی نییەو ئەو دوو وڵاتە بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە لەئەستۆ دەگرن، ئێمەش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، گەروی هورمز دەبێتە یەکێک لەبابەتە سەرەکییەکانی کۆبونەوە هەرێمییەکان و وتی، "تاران و مەسقەت بەم زووانە روونکردنەوە لەسەر رێڕەو و ئەنجامی راوێژەکانی نێوانیان دەدەن. ئامانجمان بەدیهێنانی ئاسایشێکی هاوبەشە لە ناوچەکەدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،"کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆ لەسەر ئاسایشێک بکرێت کە سەرچاوەکەی لەناو خودی ناوچەکەوە بێت، دەبێت وڵاتانی کەنداو رێگە نەدەن خاکیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکار بهێنرێت و پێویستە بەرپرسیارێتی ئەو زیانانەش هەڵبگرن کە بەر ئێران کەوتوون".
