شارپرێس:
چەکدارانی داعش لەسنوری نێوان قەزای حەویجەو ناحیەی سەرگەڕان هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق.
ئەمشەو چەکدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی سەربازیی فەوجی مەغاوێری سەر بەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکیان داوە، کە دەکەوێتە سەر چیای مامۆ (جەبەل مەگحول) لەنێوان سنوری ناحیەی سەرگەڕان و قەزای حەویجەدا.
لەئەنجامی ئەو هێرشەدا چەکدارەکانی داعش کامێرایەکی چاودێریی گەرمیی ئەو سەنگەرەی سوپایان پێکاوەو تێکیان شکاندوە.
هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارەکانی داعش ڕوبەڕوی یەکتر بونەتەوەو پاشان چەکدارەکانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتون.