عێراق لەکۆتایی ڕیزبەندیی پاکترین وڵاتانی جیهان و جیهانی عەرەبیدایە بۆ ساڵی 2026

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عێراق لەڕوی پاکو خوێنییەوە لەسەر ئاستی جیهان و جیهانی عەرەبیدا بۆ ساڵی 2026 لە کۆتایی ریزبەندییەکەدا جێگیر بوو، بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی World Population Review کە پشتی بە ئیندێکسی ئەدای ژینگەیی (EPI) بەستووە. 

 
ئەم پێوەرە هەڵسەنگاندن بۆ ژینگەی وڵاتان دەکات لە ڕێگەی 11 پێوەرەوە، لەوانە جۆری هەوا، ئاوی خاوێن، ئاوەڕۆ، بەڕێوەبردنی خاشاك، جۆراوجۆریی بیۆلۆجی و گۆڕانی کەشوهەوا.

بەپێی زانیارییەکان، عێراق بە بەدەستهێنانی 26.6 خاڵ لە کۆتایی ڕیزبەندیی وڵاتە عەرەبی و جیهانییەکاندا هاتوو. لەسەر ئاستی عەرەبی، ئیمارات بە 50.2 خاڵ لە پلەی یەکەمدا هات، بەدوایدا عومان (48.5)، ئوردن (46.7)، قەتەر (45.1)، جەزائیر (42.7)، تونس (41.0)، لوبنان (39.7)، کوێت (39.2)، سعودیە (38.7)، مصر (38.5)، دوورگەکانی قەمەر (33.5)، مەغریب (33.1)، سودان (31.3)، بەحرێن (31.1)، جسیبۆتی (26.9) و موریتانیا (25.3) هاتن.

لە سەر ئاستی جیهانیش، ئێستۆنیا بە 75.7 خاڵ بووە خاوەنی خاوێنترین ژینگە، پاشان لوکسەمبۆرگ (75.1)، ئەڵمانیا (74.5)، فینلەندا (73.8) و شانشینی یەکگرتوو (72.6) لە پلەکانی دواتردا هاتن، لە کاتێکدا هیندستان و لاوس لە کۆتایی ڕیزبەندییە جیهانییەکەدا بوون.