حکومەتی عێراق بڕێکی زۆری خواردنەوەی کحولی دەستبەسەر گیراو دەفرۆشێتەوە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 190 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق لەزیادکردنێکی ئاشکرادا بڕی هەزار و 221 کارتۆن لەخواردنەوەی کحولی جۆراوجۆر دەفرۆشێتەوە، کە بەهاکەی17 ملیۆن و 199 هەزار دینارە.


بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست لەئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان دەڵێت، رۆژانی چوارشەممە، 16ى 9ى 2026 و دوشەممە، 21ى 9ى 2026 لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بڕێک خواردنەوەی کحولی دەستبەسەرگیراو دەفرۆشێتەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، هەر کەسێک دەیەوێت بەشداری لەو زیادکردنە ئاشکرایە بکات، دەبێت لەچوارچێوەی رێکارە یاساییەکان بڕی 20%ی وەک بیمە بەهای ئەو مەوادانە بدات و لە وادەی دیاریکراودا ئامادە بێت.