شارپرێس:
تۆژەرانی ڕوسی لەپەیمانگای زەریای هێمن بۆ کیمیای زیندەیی ئەندامی و ناوەندی نیشتمانیی زانستیی بۆ زیندەوەرە دەریاوانییەکان، ئاوێتەیەکی سروشتییان لە ترێی جۆری "ئەلفا"دا دۆزیوەتەوە کە توانایەکی بەڵێندەرانەی هەیە بۆ پاراستنی خانە دەمارەییەکان لە زیانەکانی پەیوەست بە نەخۆشیی پارکینسۆن.
ئەم ئاوێتەیە ناوی "تڕانس-ڤیتیزین B"یە و گەردیلەیەکی ئاڵۆزە لە چوار یەکەی ماددەی "ڕێسڤێراتڕۆڵ" پێکدێت.
تاقیکردنەوە تاقیگەیییەکان دەریانوستووە کە کار دەکاتە سەر میکانیزمەکانی هەوکردن و پەستانی ئۆکسێنەر. لە تاقیکردنەوەی لەسەر جرجدا، ئەو جرجانەی ئاوێتەکەیان وەرگرتووە باشتربوونیان لە پێکهاتەی جووڵەیی و بیرگەدا نیشانداوە، هاوكات خانە دەمارەیییەکانیان لە مردن پارێزراون.
ئەم ڕێگەچارەیە جیاوازە لە دەرمانە نەریتییەکان کە تەنیا سەرنج دەخەنە سەر کەمکردنەوەی نیشانەکان، چونکە ئەمەیان کار بۆ پاراستنی خودی خانەکان و بەهێزکردنی بەرگریی سروشتییان دەکات.
بەڵام توێژەران جەخت دەکەنەوە کە ئەنجامەکان هێشتا لە قۆناغی پێش-کلینیکیدان و لەسەر مرۆڤ نەسەلمێنراون، هەروەها خواردنی ترێ بە تەنیا هەمان کاریگەریی دەرمانیی نابێت.