شارپرێس:
سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوەو ڕایانگەیاند، پشتیوانی حكومەتەكەی زەیدیی دەكەن و جەختیان كردەوە، كەدەبێت كابینەی حكومەت بەزویی تەواو بكرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت بڵاوی کردەوە، عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت پێشوازی لەنوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کردوە.
لەکۆبونەوەکەدا هەردولا پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردن و کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا لەڕێگەی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆوە دوپات کردوەتەوە.
هاوکات ستایشی ڕۆڵی گروپە چەکدارەکانیشیان لەبەرگرییکردن لەعێراق و بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا کردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەگرنگیی تەبایی و یەکگرتویی چوارچێوەی هەماهەنگیش کراوەتەوە.
لەلایەکی دیکە، حەکیم و مالیکی داوای تەواوکردنی کابینەی حکومەت و هەڵبژاردنی کەسایەتیی وەزیرەکانیش دەکەن لەسەر بنەمای توانا، دەستپاکی و باش بەڕێوەبردن.