شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دەدات کە کۆگای ستراتیژیی گەنم و خۆراک بەشی 18 مانگی هاوڵاتییان دەکات.
وەزارەتەكە لەڕاگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە لەمساڵدا بەندە بەدابینکردنی نەختینەی دارایی بۆ شایستەی جوتیاران و کۆمپانیاکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، گرژییەکانی گەروی هورمز کاریگەرییان لەسەر خۆراک نەبوەو بەغداد رێڕەوی هاوردەکردنی کاڵاکانی گۆڕیوە.
دڵنیایی تەواوەتیش دەدات، کە عێراق کۆگاکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکانی بەشێوەیەکی ستراتیژی بۆ ماوەی ساڵێک و نیو مسۆگەر کردوە.