شارپرێس:
پێنج سەرچاوەی سەربازی سەر بەحکومەتی یەمەن کە لە لایەن سعودییەوە پشتگیریی دەکرێن، ڕایانگەیاندوە کە سوپای پاسداران لەپشت هەڵمەتە نوێیەکەی حوسییەکانەوەیەو پێیان وایە ئەم ئۆپەراسیۆنە لەژێر چاودێری عەبدولڕەزا شەهلایی، یەکێک لەفەرماندە پلە باڵاکانی سوپای پاسداران، بەڕێوەبراوە کەلەلایەن ئەمریکاوە داواکراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەكانەوە ئاشكرایكردوە، كە بەپشتبەستن بەگوێگرتن لەپەیوەندییەکان و وتەکانی ئەو حوسییانەی لەشەڕدا دەستگیر کراون، پێیان وایە ئەم ئۆپەراسیۆنە لەژێر چاودێری عەبدولڕەزا شەهلایی، یەکێک لەفەرماندە پلە باڵاکانی سوپای پاسداران، بەڕێوەبراوە.
عەبدولڕەزا شەهلایی لەساڵی 2008ەوە لەلایەن ئەمریکاوە داواکراوەو بەشداریی چالاکیی دژ بەئەمریکاییەکانی کردوەو دواتر فەرماندەیی چالاکییەکانی ئێرانی لەیەمەن بەدەستەوە گرتوە.
ئەمریکا بۆ هەر زانیارییەکی بچوک دەربارەی شوێن و چالاکییەکانی، 15 ملیۆن دۆلار خەڵات دیاری کردبوو.
هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سلیمانی لەبەغدا، هەوڵێکی تر بۆ کوشتنی شەهلایی لەسەعدەی یەمەن ئەنجام درا؛ بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو نەبوو یەکێک لەهاوڕێکانی، بەناوی موستەفا محەممەدمیرزایی، کوژرا.