ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسەند کرد

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2991 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی پەسەند کرد و رەوانەی پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

هاوکات، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد،" دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە لەئەنجومەنی وەزیران، لەماوەی 72 کاتژمێردا رەوانەی پەرلەمان دەکرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، لەناو پەرلەمانی عێراقەوە ویست و ئیرادەی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی پرۆژەیاساکە پەسەند بکرێت و دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.

پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە 18 مادە پێکهاتوە، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەش، حەشدی شەعبی وەک بەشێکی هێزە چەکدارەکانی عێراق دیاریدەکرێت و راستەوخۆ بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە دەبەسترێتەوە.