شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، دۆزێکی کوردی لە
سوریا هەیە و ناوچە کوردییەکان تایبەتمەندیی خۆیان هەیە، بەڵام لە عەفرین و جزیرێ
هێشتا کێشە هەن و دەبێت چارەسەر بکرێن.
مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکاری
سەرۆکایەتی سوریا لەوتارێکدا لە "دیداری مێری" ئاماژەی بەوەکرد،" کێشەی زمانمان هەیە و هێشتا چارەسەر نەبووە
، بەڵام پێشکەوتن هەیە ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
جۆرێک لەمتمانە لەنێوان من و ئەحمەد شەرع دروست بوە، بەڵام بۆ دروستکردنی متمانەی
تەواو لەنێوان ئێمە و دیمەشقدا پێویستمان بە کاتە ".
مەزڵوم عەبدی وتیشی،"
لەئێستادا سوریایەکی نوێ بنیات دەنرێت و دەرفەتی باش بۆ گەلانی سوریا هەیە، لە
هەمان کاتدا ئاستەنگیش هەن کە پێویستە تێیانبپەڕێنین."