شارپرێس:
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لەدانیشتنی فەرمیی ئەمڕۆ
سێشەممەدا بڕیارێکی دادوەریی یەکلاکەرەوەو بنبڕی سەبارەت بەیاسا کاتییەکانی هەرێمی
کوردستان دەرکرد، دادگاکە لەسەر بنەمای دۆسیەی لێکۆڵینەوەی ژمارە (62/اتحادیه/2026)،
بڕیاریدا بە«نادەستووریناساندنی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003» کە لەلایەن پەرلەمانی
کوردستانەوە دەرچوبوو.
کۆتایهێنان بەسەربەخۆیی دادگاکانی هەرێم لەمەلەفی ئەمنیدا
یاسای پێشوی هەرێمی کوردستان کارکردنی بەو مادانەی
«یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی هەموارکراو» ڕاگرتبوو کە تایبەتبون
بەتاوانەکانی دژ بەئاسایشی ناوخۆییو دەرەکیی دەوڵەت، بەڵام دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند،
ئەم ڕاگرتنە بەتەواوی پێچەوانەی حوکمەکانی مادەکانی (110و 121/دوەم)ی دەستوری کۆماری
عێراقی ساڵی 2005ە، بۆیە دەبێت دادگاکانی هەرێم وەک بەغدا پابەندی یاسا فیدراڵییەکەبن.
بڕیارێکی ناچاركهر بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکان
ڕاگەیاندنی فەرمیی دادگاکە جەختدەکاتەوە، ئەم حوکمە
پاڵپشت بەحوکمی مادەکانی (93و 94)ی دەستوری هەمیشەیی عێراقو مادەکانی (4و 5/دوەم)ی
یاسای دادگای باڵای فیدراڵی دەرچوە؛ لێرەشەوە بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەرگرتوەو حوکمێکی
پابەندکەرە بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکانی بەغداو هەرێمی کوردستانو بەشێوازێکی ئاشکرا خوێندرایەوە.
ئەم گۆڕانکارییە دادوەرییە نوێیە، دەسەڵاتی دادگاکانی
هەرێمی کوردستان لەلێکۆڵینەوەو سزادانی دۆسیە ئەمنییە گەورەکاندا بەتەواوی کۆتوبەند
دەکاتو دەسەڵاتەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ دادگاكانى فیدراڵی.
