شارپرێس:
لەسەر پێشنیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی
بۆ دەنگدان بە تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی عەلی زەیدیی یەکلاکردەوەو رۆژی
پێنجشەممەی بۆ ئەو پرسە دیاریکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق
لە نوسراوێکی فەرمیدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد،" پاڵپشت
بە حوکمەکانی ماددەی (76 / چوارەم) لە دەستوری کۆماری عێراق و بەمەبەستی تەواوکردنی
پێکهاتەی حکومیی، پێشنیار دەکەم رۆژی پێنجشەممە، 15 ی تشرینی یەکەمی 2026 دانیشتنێکی
تایبەت بکرێت بۆ دەنگدان بە کاندیدانی جێگرانی سەرۆک وەزیران و ئەو وەزارەتانەی هێشتا
پڕ نەکراونەتەوە ".
زەیدیی لە نوسراوەکەیدا ئەوەشیخستەڕوو، جێگرانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بەبێ موچە و تەرخانکراوی دارایی دەبن، هەروەها هیچ کەسێکی نوێ لە نوسینگەکانیان
دانامەزرێنێت.