یەكەم بەرپرسی دۆسیەی گەندەڵی دادگایى دەكرێت

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو  دادگاییکردنی موسەننا سامەڕایی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.


دادگای تاوانەکانی کەرخ، ۆژی دوشەممەی داهاتوو 19ـی تشرینی یەکەمی 2026ـی وەک وادەی بەڕێوەچونی دانیشتنی دادگاییکردنی موسەننا سامەڕایی، پەرلەمانتارو سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دیاریی کرد.

بەگوێرەی نوسراوی دادگاكە، رێکارەکانی دۆسیەکە لەقۆناغی کۆتاییدان و لەدانیشتنەکەدا عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشوی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، وەک شایەتحاڵی سەرەکی شانبەشانی چوار کەسی دیکە لەبەردەم دادوەردا ئامادە دەبن بۆ پێشکەشکردنی شایەتییەکانیان.

هەر بەگوێرەی نوسراوەكە، دادگا داواکارییەکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی کردووە بۆ ئەوەی رێوشوێنی ئەمنیی پێویست بگرێتەبەرو ئامادەبوونی موسەننا سامەڕایی و ئەو کەسانەی ناویان لە لیستی شایەتحاڵەکاندایە دەستەبەر بکات، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سەرجەمیان ئیستا لەبەڕێوەبەرایەتییەکەدا دەستبەسەرن و ڕاگیراون.