هەڵوێستێکی نوێی زیلێنسکی: لەژێر فشاری ئەمریکا دەست لەکار ناکێشمەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی ئۆکرانیا رەخنەی توند لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و دەڵێت،" لەژێر فشاری ئەمریکا دەست لەکار ناکێشمەوە ".


ڤۆڵۆدمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" هەست بە ناپاکی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە دەکەم، ئێستا ئەو لە لایەنێکی هەڵەدایە ".

سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوەکردەوە کە لەپۆستەکەی دەمێنێتەوەو دەڵێت،" لەژێر هیچ فشارێکی ئەمریکا دەست لەکار ناکێشمەوە ".