شارپرێس:
میدیاکان
ئاشکرایانکردوە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، هێزە
سیاسییە عێراقییەکان بەرەو چالاککردنەوەی پۆستی دوو جێگری سەرۆکی کۆماری عێراق هەنگاو
دەنێن، دوو کەسیش بۆ ئەو پۆستە کاندیدکراون.
ئاژانسی
هەواڵی "شەفەق نیوز" لەزاری سەرچاوەکەییەوە بڵاویکردوەتەوە، هێزە سیاسییەکان
گەیشتونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم و
فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، وەک دوو جێگری سەرۆکی کۆمار دیاری بکرێن.
بەپێی
سەرچاوەکە، لە ڕوی مافە داراییەکانەوە، ئەم پۆستانە وەک پۆستی جێگرانی سەرۆک وەزیران
مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت؛ واتە تەنها موچەی بنەڕەتییان بۆ دیاری دەکرێت، بێ ئەوەی
پاشکۆی نوسینگە یان پلەی کارگێڕیی نوێ دروست بکرێت.
بابەتی
چالاککردنەوەی ئەم دوو پۆستە لە کۆبونەوە و گفتوگۆکانی هێزە سیاسییەکاندا بەرفراوان
باس کراوە.
پەرلەمانی
عێراق پێنجشەممەی ڕابردوو، سێ جێگری بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و 11 وەزارەتی پەسەند
کرد، بە جگە لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی