شارپرێس:
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی هونەریی هێزە ئەمنییەکان و پتەوکردنی تواناکانیان دەدات دڵنیایی دایە هاوڵاتیان وتی، ئێستا هیچ مەترسییەکی سەرهەڵدانەوەی داعش نییە.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ەناڵی عێراقییەی ڕاگەیاند،" جڵەوی دەستپێشخەری بەدەستی هێزە ئەمنییەکانەو چەتەکانی داعش هیچ مەترسییەکیان نەماوە".
نوعمان جەختیکردەوە هێزە ئەمنییەکان پێویستیان بەپسپۆڕیی هونەری هەیەو وتی،" پشتمان بەبودجەی 2027 بەستوە بۆ تەواوکردنی پێداویستییە هونەرییەکان".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕونیکردەوە، دەزگای دژەتیرۆر دەستی بەهەنگاونان بۆ هاوشانیی پێشکەوتنەکان لەبواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا کردوە، هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەڵێنیداوە دەزگای دژەتیرۆر بەفڕۆکە دابین بکات.
سەباح نوعمان جەختیکردەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پشتیوانیی ئاسمانی پێشکەش دەکردو هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لەسەر زەوی بۆ شەڕکردن دژی چەتەکانی داعشی تیرۆریست ئامادەبون.
نوعمان ڕاشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنی عەزمی سەڵب لەعێراق کۆتایی هاتوە، بەڵام لەسوریا بەردەوامە.
سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکان، سەباح نوعمان وتی،"کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوای لێکۆڵینەوەو شیکاریی فەرماندە سەربازییەکان هاتوە"، جەختیکردەوە ئەو هێرشە ئاسمانییانەی لەماوەی 2026 دژی تیرۆر کراون، عێراقی بون.