ماڵپەڕی "فێری وێڵ هێڵس" دەڵێت، سەرکەوتن پلیکانەدا
تەنیا جووڵەیەکی ڕۆژانە نییە، بەڵکو ڕاهێنانێکی نایابە کە دڵ، سییەکان و ماسولکەکانی
قاچ تاقی دەکاتەوە، هەروەک هاوسەنگیی جەستە و هاوئاهەنگیی جووڵەکانیش بەهێز دەکات.
بەپێی ئەم ماڵپەڕە، دۆخی تەندرووستیی و ئاستی لێهاتوویی
جەستەیی، کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر توانای کەسەکە بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکییە
هەیە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هیچ پێوەرێکی پزیشکیی جیهانیی
دیاریکراو بۆ سەرکەوتن بە پەیژە بە پێی تەمەن بوونی نییە، بەڵام پێداچوونەوەیەکی گشتگیر کە گەورەترین لە جۆری
خۆیدا بووە و 88 توێژینەوەی لەخۆ گرتووە، ئاستی توانای تاکەکان لە سەرکەوتن بە پەیژەی
بەراورد کردووە؛ لەوانەش کاتی پێویست و کوالێتیی جووڵەکان، لە تەمەنە جیاوازەکاندا
و لەگەڵ دۆخە تەندرووستییەکان و پێکرانە جۆراوجۆرەکان.
دەتوانرێت لە داتاکانی ئەم پێداچوونەوەیەوە ژمارەی ئەو
پلانە خەمڵێندرێت کە کەسێک دەتوانێت لە ماوەی یەک خولەکدا سەریان بکەوێت، بە مەرجێک
خێراییەکی نزیک لە یەک لە سەرتاسەری ئەو ماوەیەدا بپارێزێت.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە، کاتی پێویست بۆ سەرکەوتن بە 6 پلەی
قادرمە بەم شێوەیەیە:
-تەمەنی 20
تا 40 ساڵ: نزیکەی 1.45 چرکە.
- تەمەنی 40
تا 55 ساڵ: نزیکەی 1.52 چرکە.
- تەمەنی 55
تا 70 ساڵ: نزیکەی 1.78 چرکە.
لە کۆتاییدا، ماڵپەڕەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەم ئەنجامانە
لە توێژینەوەیەکی سنووردارەوە وەرگیراون و بۆیە پێویست نییە بەسەر هەموو کەسێکدا
بگونجێن. ئاستی توانا لە سەرکەوتن بە پەیژەدا زۆر جیاوازە و بە چەندین هۆکار پەیوەستە،
نەک تەنیا تەمەن.
جگە لە جیاوازییە تاکەکەسییەکان، هۆکارە ژینگەییەکانیش،
وەک بەرزیی پلەکانی پەیژە و بەرزیی شوێن لە ئاستی دەریاوە، کاریگەرییان لەسەر
ئاسان یان قورس بوونی سەرکەوتن بە پەیژە هەیە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
