شارپرێس:
وەزیری تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە40 کارگەی بەرهەمهێنانی
دەرمان لەعێراقدا هەنو لەئێستادا کار بۆ پەرەپێدانی ئاستی بەرهەمەکانیان دەکرێت،
دهشڵێت، "کۆنفرانسی دەرمان لەبەغدا زیاتر لەههشت ههزار جۆری جیاوازی دەرمانی
تێدا نمایشدەکرێتو کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانیش هاوبەشن لەگەشەپێدانی پیشەسازیی دەرمانی
ناوخۆیدا نەک ڕکابەریی".
عەبدولحوسێن موسەوی وهزیرى تهندروستى عێراق لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی
هەواڵیی عێراق (واع) ڕایگەیاند، "کۆبونەوەکان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی دەرمان
کلیلێکی گرنگن بۆ بەستنەوەی پیشەسازییو کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بەکارگە ناوخۆییەکانەوە،
هەوڵدەدەین ئاستی بەرهەمهێنانیان بگەیەنینە هاوتای کۆمپانیا داهێنەرە جیهانییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆنفرانسی کۆمپانیا جیهانییەکان لەبەغدا
گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە ئەم کۆنفرانسە پێشتر بەهۆی بارودۆخو پێشهاتە ئەمنییەکانی
دەوروبەری نێودەوڵەتییەوە دواخرابوو، بەڵام دواجار لەناو عێراقدا بەڕێوەچوو".
وەزیری تەندروستی ڕونیکردەوە، پێشانگهی کۆنفرانسەکە زیاتر لەههشت
ههزار جۆری جیاوازی دەرمانی تێدا دەخرێتەڕوو، هاوشانی بەڕێوەچونی چەندین سیمینارو
وۆرک شۆپی زانستی بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکانو واژۆکردنی گرێبەستی هاوبەش لەپەراوێزی کۆنفرانسەکەدا.
ئهوهشى وت، "هیوادارین ئەم کۆنفرانسانە ببنە خێرو دەستکەوتی ڕاستەقینە
کە پشکی شایستە بەپیشەسازییو بازاڕی دەرمانی عێراقی ببهخشنو یارمەتیدەرێکی کاریگەربن
لەپەرەپێدانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی کە بنەمای سەرەکیی سەرجەم ئەم
چالاکییانەیە".
ڕونیشیكردهوه، "ژمارەی کارگەکانی دەرمان لەعێراق لەئێستادا زیاتر
لە40 کارگەیەو جیاوازی لەنێوان قەبارەی بەرهەمو ژمارەی ئەو دەرمانانەدا هەیە کە بەرهەمیدەهێنن،
بانگهێشتکردنی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بەواتای دروستکردنی گوشار لەسەر کارگە
ناوخۆیییەکان نایەت، بەڵکو پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان تاوەکو لەڕیزی
کارگە دایکو کۆمپانیا داهێنەرە جیهانییەکاندا بوەستن".
وهزیرى تهندروستى عێراق لەکۆتاییدا وتی، "ئەمە ئەمانەتێکی گەورەیە
لەسەرشانمان، چونکە نەخۆشەکانی ئێمە کێڵگەی تاقیکردنەوە نین، بەڵکو جێگەی ڕێزو پێزانینێکی
قوڵن، شایستەی ئەوەن باشترینو بەناوبانگترین سەرچاوە جیهانییەکانی دەرمانیان بۆ
دابین بکرێتو بخرێتە بەردەستیان".
