شارپرێس:
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایدهگهیهنێت، "ئێران چاودێریی جوڵەو ئامادەکارییەکانی دوژمن دەکاتو بانکی ئامانجەکانیشی نوێکردوەتەوە"، سهرچاوهیهكى ئاگاداریش دهڵێت، "ئێران هۆشداریى بهدراوسێكانیداوهو جهختیكردوهتهوه، لهههر ناوچهیهكهوه هێرشی بكرێتهسهر، ئهو ناوچهیه بهسهلامهتى نامێنێتهوهو بهتوندى لێى دهدرێت".
ژەنراڵ عەلی عەبدوڵڵاهی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، "هەر کاتێک نیشانەکانی هەرجۆرە کارێکی شەڕانگێزانە لەلایەن دوژمنەوە بەدیبكرێت، هێزەكانمان چاوهڕێی دەستپێکردنی هێرشەکەی ئەو ناکەن بۆ دیاریکردنی کاتو شێوازی وەڵامدانەوەکە"، پێداگریشى لەسەر ئەوەکرد، وەڵامی ئێران خێرا، کاریگەرو بەبێ هیچ جۆرە سنوردارکردنێکی جوگرافی دەبێت.
هاوكات عەبدوڵڵاهی لەپاش کۆبونەوەی سەرکردە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ موجتهبا خامنهیى، جەختیکردەوە، "پاراستنی ژێرخانو سەرچاوە زیندوەکان لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرگریی شارستانیدا گرنگییەکی یەکجار باڵای هەیە، پاراستنی ئەم دامەزراوانە لەپاڵ ئاسایشی ئەلیکترۆنی (سیبرانی)و بەردەوامیی پڕۆسە سەربازییەکان لەکاتی جەنگدا، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن کە ناتوانرێت دەستبەرداری بین".
ئهوهشى وتوه، "ئامانجی ستراتیژی بریتییە لەکەمکردنەوەی خاڵە لاوازەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگەگرتنو زیادکردنی توانای خۆڕاگریی، بەجۆرێک کە بەردەوامیی کارکردنی کەرتە سەرەکییەکانی هێزە چەکدارەکان لەکاتی جەنگدا مسۆگەر بکات".
هاوكات بەرپرسێکی باڵای ئەمنیو سیاسیی هەرێمی ڕایگهیاندوه، "پلانی گشتگیرو نوێکراوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران تەواوبوەو بەتەواوی ئامادەی جێبەجێکردنە".
ئەو بەرپرسە ڕونیکردەوە، پلانی جێبەجێکردنو کرداریی کۆماری ئیسلامی بنچینەکەی لەسەر وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هەر دەستدرێژییەکی سەربازی بونیادنراوە، جەختیشیکردەوە، "بڕیارەکە بنەڕەتیو یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەنجامدانی وەڵامدانەوەیەکی گشتگیرو یەکجار بەرفراوان".
پێداگریشیکرد، "تاران دڵنیایە لەوەی دوژمنەکانیو پاڵپشتیکارانیان لەناوچەکەدا، زیاتر لەهەر کاتێکی دیكه بەقەبارەو توندیی وەڵامەکەی ئێران شۆک دەبن".
ئەو بەرپرسە ئاماژهى بهوهشكردوه، "ئەگەر دوژمن دەست بۆ ئەنجامدانی بژاردهى هێرش ببات، ئەوا ئێرانیش لای خۆیەوە لیستی ئامانجە ڕەواکانی هاوشێوە دەبێتو تەنانەت ڕەنگە لێی تێپەڕێنێت لههیچ ناوچهیهكدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەڵامە خێراو بەرفراوانەکەی ئێران دامەزراوە، ناوەندو بارەگا سیاسییەکانی سەر بەدوژمنانىو پاڵپشتیکارە هەرێمییەکانیان دەگرێتەوە".
ئەو بەرپرسە هۆشداریی توندیدایە "ئەوانەی لە ناو کۆشکە شوشەیییەکاندا دەژین، ڕێگه مهدهن خاکو تواناکانتان بۆ یارمەتیدانی ئهمریكاو ئیسرائیل لەدژى ئێران بهكاربێت، چونكه ئێران بڕیاریداوه، لهههر ناوچهیهكهوه هێرشى بكرێتهسهر، ئهو ناوچهیه وهكو خۆى ناهێڵێتهوهو بهقورسى لێیدهدات".