شارپرێس:
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند،
دوای تەواوبونی ئەو وادەیەی وەک دەرفەتێک بۆ کۆڕەک تیلیکۆم دانرابوو، کارەکانی ئەو
کۆمپانیایە لە 14 پارێزگای عێراق
راگیرا.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستکرا
بە کوژانەوەی چوار بەدالەی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەچەند پارێزگایەکی عێراق، کە
دوانیان لە شاری بەغدا بون، دوانەکەی دیکەش لە بابل و بەسڕە بون، جیا لەوەش بارەگای
سەرەکی کۆمپانیاکە لەکەرکوک داخرا ".
ئەوەشیخستەڕوو،" بەهۆی ئەو رێکارانەوە کارەکانی هێڵی
پەیوەندی کۆڕەک لە 14 پارێزگا راگیراوە، جگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا
کارەکانی هێڵی کۆڕەک لەو پارێزگایانە بەردەوامە ".
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق باسی لەوەشکرد،"
لەئێستادا هەماهەنگی بەردەوامە بۆ ئەوەی رێکارەکانی کوژانەوەی هێڵی کۆڕەک لە
نەینەواش جێبەجێ بکرێت ".