شارپرێس:
سەرباری ئەوەی لەئێستادا عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ
پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی پشت بە غازی ئێران دەبەستێت، بەڵام لەئێستادا
هەوڵدەدەت لەڕێی خاکی تورکیاوە غاز لەئازەربایجانەوە هاوردە بکات.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق پێشوازیکرد لە زائۆر
قەهرەمانۆڤ، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی ئازەربایجان، لەکۆبونەوەکەشدا پڵانەکانیان
بۆ هاوردەکردنی غاز لەئازەربایجانەوە تاوتوێکرد ".
ئەوەشیخستەڕوو،" هەر لەو کۆبونەوەیەدا تاوتوێێ
لایەنە هونەری و لۆجیستییەکان کرا بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە تاوتوێکرا، بەجۆرێک کە
لەڕێی خاکی تورکیاوە غاز رەوانەی عێراق بکرێت ".