مەلا بەختیار: یەكێتی بڕیار لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان‌و ریفراندۆم دەدات

کوردستان

18/06/2017‌ 2868 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان‌و ریفراندۆم دەدرێت.

 مەلا بەختیار بۆ راگەیاندنی فەرمی یەكێتی نیشتمانی راشیگەیاند، هەر لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ پرسی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم، پەیوەندی نێوان یەكێتی‌و بزووتنەوەی گۆڕان، پەیوەندی نێوان یەكێتی‌و پارتی دیموكرات تاوتوێدەكرێت.

ھەروەھا لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جگە لەوانەش پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا تاوتوێدەكرێت‌و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەمڕۆ كۆبووەتەوە، كە ئێستا سەعات 2 دوو كۆبوونەوەكە بەردەوامی هەیەو درێژەپێدەری كۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ئەنجوومەنەكەشە.

هـ ـ ح