شارپرێس:
مەسعود بارزانی لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان چەند پەیامێكی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێی عێراقو وڵاتانی دەوروبەر كردووە.
مەسعود بارزانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی ئەهرامی میسری ئەو پەیامانەی ئاراستەی وڵاتانی دەوروبەری كردووە.
لەبارەی پەیام بۆ بەغدا، مەسعود بارزانی دەڵێت: "لەپەیوەندی هاوبەشی شكستمان هێنا، بۆیە با لەمەولا دوو دراوسێیو هاوپەیمانی باش بین".
مەسعود بارزانی، لەپەیامەكەیدا بۆ ئەنقەرەی پایتەختی توركیاش دەڵێت: "كوردستان دەبێت بەپشتوپەنای ئەمنی توركیا".
هەروەها پەیامی بۆ دەسەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سوریاش ناردووەو دەڵێت، "رێز لەگەلانی سوریا دەگیرینو پەیوەندیمان باشە"، بۆ سعودییەش بارزانی ئەوەی باش كردووە "گەلو حكومەتی سعودییە لەگەڵ هەرێم پەیوەندییەكی هاوڕێیەتیان هەبووە".
پەیامێكی تری بارزانی بۆ تاران بووەو رایگەیاندووە "هەرگیز ئەو هەڵوێستە كردارییەی ئێرانمان بیرناچێت، لەكاتی هێرشی داعش بۆ سەر هەرێم نواندیان"و كۆتا پەیامیش بۆ قاهیرەی پایتەختی میسر بووەو رایگەیاندووە "پەیوەندی ئێمە لەگەڵ میسر مێژووییەو مستەفا بارزانی كاتێك لەڕوسیاوە لەساڵی 1958 بۆ بەغدا لەمیسرەوە گەڕایەوەو چاوی بەجەمال عەبدولناسریش كەوت".
پەیامەكانی بارزانی لەكاتێكدایە، خۆی و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، كە ئەوە كاردانەوەی ئەو وڵاتانەی بەدواوە هاتووە.
هـ ـ ح